رادیۆی دهنگ
بڕیاره 200 هێڵی نوێی گواستنەوەی ناوخۆیی لەناو شاری کەلاردا دابهش بكرێت، بهرپرسێكیش دهڵێت: شۆفێرە دێرینەکان لە وەرگرتنی ئەو هێڵانەدا لە پێشینە دەبن.
عەدنان محەمەد، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی دەنگ، رایگەیاند: بڕیار دراوە 200 هێڵی نوێی گواستنەوە بۆ شاری کەلار تەرخان بکرێت.
وتیشی: لە پرۆسەی دابەشکردنەکەدا، ئەولەویەت بۆ ئەو شۆفێرانە دەبێت کە لە کۆنەوە سەرقاڵی کاری گواستنەوەن، بە جۆرێک هەندێک لەو شۆفێرانە نزیكەی 15 ساڵە بەردەوامن لەو کارە و تا ئێستا هێڵیان نیە.
سەبارەت بەو شوێنانەی هێڵە نوێیەکانیان بۆ تەرخان کراوە، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکاکە رونیکردەوە کە هێڵەکان بۆ ئەو سیتی و ناوچانەیە کە رێژەیەکی زۆری دانیشتوانیان تێدایە، بە تایبەتی گەرەکەکانی (بامۆک، مامۆستایان و لانە سیتی).
لەبارەی مەرجەکانی وەرگرتنی هێڵەکان، عەدنان محەمەد ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە ئۆتۆمبێلی ئەو شۆفێرانەی داواکاری پێشکەش دەکەن، مۆدێلیان لە 2010 بەرەو سەرهوه بێت، هەروەها مەرجێکی تری سەرەکی ئەوەیە کە دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان ژمارەی سلێمانی بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتاپۆی گەرمیان لەسەر تۆمارنەکردنی زەوی زیندانیانی سیاسی رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵشارەوانی قەزای رزگاریی: ناتوانین بەخێوکردنی مەڕوماڵات لەنێو قەزاکە کۆنترۆڵ بکەین
-
-
هەواڵحاڵەتەکانی خراپبەکارهێنانی مۆبایل لەگەرمیان کەمیکردوە
-
-
هەواڵقایمقامی قەزای کەلار: هەمو ئامادەکارییەکمان کردوە بۆ روبەروبونەوەی لافاو
-
-
هەواڵسەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار دەستبەکاربو و پلانی خۆی ئاشکرا دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان