رادیۆی دەنگ
كاركردن له رێگاى ساڵح ئاغا به‌شێوه‌یه‌كى پچڕپچڕ و خاو ده‌ڕوات ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى لاى شۆفێران دروستكردوه، بەڕێوبەری رێگاوبانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى خه‌رجنه‌كردنى بودجه‌یه بۆى.
عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رێگاوبانى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: كاركردن له‌و پرۆژه‌یه به‌رده‌وامى هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌كى سست و پچڕپچڕ به‌ڕێوه ده‌چێت، هۆكاره‌كه‌شى خه‌رجنه‌كردنى پاره‌یه بۆ پرۆژه‌كه.
وتیشى: ئه‌و پرۆژه‌یه دو بەشە، به‌شێكیان له بازگه‌كه‌وه ده‌ستپێده‌كات و چه‌ند سه‌د مه‌ترێكه، به‌شه‌كه‌ى تریشى له ساڵح ئاغا بۆ بازگه‌كه‌یه، به هه‌ردوكیانه‌وه نزیكه‌ى 1 كیلۆ و 400 مه‌تره.
ده‌شڵێت: گوژه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش نزیكه‌ى 1 ملیار و 400 ملیۆن دیناره، ئه‌وه‌ى كه هه‌یه تاوه‌كو ئێستا به‌ڵێنده‌ر هیچ بڕه پاره‌یه‌كیشى وه‌رنه‌گرتوه و له كاركردنیش هه‌ر به‌رده‌وامه.
له‌باره‌ى وادەی ته‌واوبونى پرۆژه‌كه‌وە، عه‌دنان خه‌لیل ده‌ڵێت: كه بودجه نه‌بو شتێك نامێنێته‌وه به ناوى ماوەی تەواوبونی پرۆژه، چونکە به‌گوێره‌ى خه‌رجكردنى پاره پرۆژه ته‌واو ده‌كرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان