رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی دایک لە کەلار تۆمەتبارکرا بەوەی هێرشیکردوەتە سەر شەڕڤانان و رۆژئاڤا، بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەڵێت: لەدوێنێوە ئەو مامۆستا ئاینییە لەلایەن ئاسایشەوە لە سلێمانی راگیراوە.
مەلا ئیدریس ژاڵەیی، بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: م. شێرکۆ کەریم، پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی دایک لەکەلار، لەلایەن ئاسایشەوە راگیراوە، بەڵام نەهاتون بیبەن، بەڵکو بەتەلەفۆن بانگهێشتیان کردوە.
وتیشی: یەکەمجار بانگیان کردوە بۆ ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی گەرمیان و دواتر بردویانە بۆ سلێمانی و ئێستا لەسلێمانییە.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لەئاسایشی گەرمیان، راگرتنی ئەو مامۆستا ئاینییە بە فەرمانی دادوەر بوە.
هاوکات هەر دوێنێ، سەباح محەمەد، بەڕێوبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی وت: لەسەر ئەو پێشهاتە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە بۆ ئەوەی بزانرێت وتارەکەی هیچ هەڵەیەکی تێدایە یاخود نا.
ئەو مامۆستا ئاینییە لەلایەن هەندێک لەو هاوڵاتییانەی کە بەشدارییان لە وتاری هەینیی ئەودا کردبو، تۆمەتبار کرا بەوەی هێرشی کردوەتە سەر بەرخودانی رۆژئاڤا و شەڕڤانان، هاوکات بە ناڕاستەوخۆیی پشتگیریی لە رژێمەکەی ئەحمەد شەرع کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان