رادیۆی دەنگ
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار ئاشکرای دەکات لەماوەی ساڵی ٢٠٢٥ـدا، لیژنەکانیان زیاتر لە دو هەزار دەرچونیان بۆ شوێنکار و دوکانەکان کردوە و دەستیان بەسەر ٥٤ تەن خۆراک و کەرەستەی خراپبودا گرتوە.
ئەفراسیاو مەحمود، بۆ رادیۆی دەنگ رایگەیاند: لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥ـدا، لیژنەکانمان ٢ هەزار و ٣٦٨ دەرچونیان ئەنجامداوە و تێیدا پشکنینیان بۆ زیاتر لە ١٩ هەزار شوێن و جێگا کردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی پابەند نەبون بە رێنماییەکان، ٤٧٩ شوێن غەرامە کراون.
سەبارەت بە قەبارەی کەرەستە دەستبەسەرداگیراوەکانیش، ئەفراسیاو مەحمود رونیکردەوە: لیژنەکان دەستیان گرتوە بەسەر زیاتر لە ٢٣ تەن کەرەستەی خراپ و ماوەبەسەرچودا، هەروەها لەلایەن ئەوان و لیژنەی تایبەت بە چاودێریی دەرمانخانەكانیشەوە دەستگیراوە بەسەر ٣١ تەن دەرمان و کەرەستەی ماوەبەسەرچو.
ئاماژەی بەوەشکرد لە چوارچێوەی هەماهەنگیی کاسبکاران و خاوەن کۆگا و دەرمانخانەکان لەگەڵ لیژنەکاندا، ١٠٠ تەن مەوادی خراپبوو لەلایەن خاوەن دوکان و کۆگاکانەوە ڕادەستی لیژنەکان کراون، بەمەبەستی تەلەفکردن و لەناوبردنیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان