رادیۆی دەنگ
زیاتر لە 6 مانگە 300 دۆنم زەوی لە گەرمیان دیاریكراوە بۆ دروستكردنی وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر، بەڵام وەكخۆی ماوەتەوە، بەڕێوبەری كارەبای گەرمیانیش دەڵێت: چاوەڕێی رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانین.
دوای ئەوەی وەزارەتی کارەبا پرۆژەیەکی راگەیاند بۆ دروستکردنی چەند وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر، لە گەرمیان 300 دۆنم بۆ دروستکردنی وێستگەیەک تەرخانکراوە.
حازم كەریم، بەڕێوبەری گشتی كارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: وەزارەتی كارەبا پرۆژەکەی گەرمیانی پەسەندكردوە، بەڵام ئێستا دۆسییەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانە تاوەكو رەزامەندی لەسەر بدات و دواتر كۆمپانیا وەریبگرێت و دەستبكرێت بە كاركردن تێیدا.
پرۆژەکە هاوشێوەی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە گازە، بەشێوەیەک کۆمپانیای کەرتی تایبەت بە بودجەی خۆی بونیادی دەنێت و دواتر حکومەت بەرهەمەکەی لێ دەکڕێت و بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی بەکاری دێنێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی رزگاریی: بارانی بەلێزمە مەترسی لەسەر کەلار دروستدەکات
-
-
هەواڵلەگەرمیان دەست بە دروستکردنی ٣ پۆند دەکرێت
-
-
هەواڵ"شارەوانی کەلار لە بۆشایی کارگێڕیدایە"… ٤ مانگە بێ سەرۆکە و جێگرەکەشی دەسەڵاتی واژۆکردنی نەماوە
-
-
هەواڵخوێندكارانی قوتابخانەیەكی گەرمیان لە وەرگرتنیان لە زانکۆ بێبەش دەکرێن
-
-
هەواڵشارەوانی بەنیازی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانی رزگارییە
-
زۆرترین بینراوەکان