رادیۆی دەنگ
بەپێی زانیارییەکان کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی بینای کۆلێژەکەی قەزای رزگاریی راگیراوە، سەرۆکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیانیش رەتیدەکاتەوە بەهۆی بێ پارەییەوە بێت.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، نۆژەنکردن و ئامادەکردنی بەشێک لە بینای کتێبخانەی گشتی رزگاریی بۆ ئەوەی بکرێت بە بینای کۆلێجی تەکنیکی رزگاریی، راگیراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکیش، هۆکارەکەی
بۆ خەرجنەکردنی پارەی پێویست بۆ پرۆژەکە دەگەڕێتەوە.
لایخۆشییەوە سەرۆکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان، جەخت لە راگیرانی پرۆژەکە بۆ ماوەیەکی کەم و دەستپێکردنەوەی دەکاتەوە.
د.چیا محەمەد، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: سەرپەرشتیاری پرۆژەکە حاڵەتێکی تایبەتی هەبوە ئەم ماوە، ئەگەرنا هیچ گرفتێک نیە و پرۆژەکە بەردەوامە.
جەختی لەوەشکردەوە: نزیکەی ٩٥٪ـی کارەکانی بیناکە تەواو بوە، وتیشی: هەوڵ دەدەین سمستەری دوەمی خوێندنی کۆلێژەکە لەو بینایە بخوێندرێت کە لە ئێستادا بەهۆی ئامادەنەبونی بیناکەوە لە کەلار دەخوێنن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان