رادیۆی دەنگ
زیاتر لە دو هەفتەیە كاركردن لە رێگای دەربەندیخان زەڕایەن وەستاوە، قایمقامی دەربەندیخانیش هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ خەرجنەکردنی پارە بۆ كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەکە.
پرۆژەی بەدووسایدکردنی رێگای دەربەندیخان ـ زەڕایەن، لە مانگی چواری ساڵی رابردو کارەکانی دەستیپێکرد، بڕیار بو لە ماوەی ساڵێکدا کارەکانی تەواو بکرێت.
سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: بە هۆكاری خەرجنەكردنی پارە، کۆمپانیاکە زیاتر لە دو هەفتەیە بڕیاریانداوە كارەكانیان بوەستێنن تا وەرگرتنی پارە.
وتیشی: كاری بڕین و دانانی راگر و چەندین كاری تر لە رێگاكەدا كراوە و بەوشێوەیە جێهێڵدراوە كە رێگاكە خۆی دەبینێتەوە لە زیاتر لە ١٠ كیلۆمەتر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان