رادیۆی دەنگ
هەریەکە لە دەستەی وەبەرهێنان و بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، ژمارەی جیاواز لەبارەی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی سنورەکە لەساڵی پاردا دەخەنەڕو، لەکاتێکدا بەڕێوبەرایەتییەکە دەڵێت ٤٠ پرۆژەیە، دەستەکە باس لە ١٩ پرۆژە دەکات.
بەپێی ئامارێک کە بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان خستویەتییەڕو، لەساڵی رابردودا (٢٠٢٥) مۆڵەتیان بە ٤۰ پرۆژەی وەبەرهێنان داوە.
بەڵام دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، بەپێچەوانەی بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیانەوە، رایانگەیاندوە کە مۆڵەتیان داوە بە ۱۹ پرۆژە لە گەرمیان.
لەبارەی ئەم جیاوازییەوە، هونەر مەحمود، بەرێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئاماری ئێمە و دەستەی وەبەرهێنانیش راستە، بەڵام ئەوان تەنها ئەو پرۆژانەیان هەژمارکردوە کە کۆدەکانیان گەڕاوەتەوە و فەرمانەکانیان دەرچوە.
وتیشی: ئێمە بەپێچەوانەوە ئەو ٤۰ پرۆژەی لامانە مۆڵەتی تەواوی لایەنەکانی تێدایە، تەنها ۲۱ دانەیان کۆدکردنی ماوە.
بەوتەی خۆیشی، "ئەو پرۆژە ماوانە هیچ گرفتێکیان تێدا نییە، واتا هەمو هەنگاوەکانیان بڕیوە و تەنها هەنگاوی کۆتایی ماوە بگاتەوە دەستمان و فەرمانی بۆ دەربکەین".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەتۆمەتی ساختەکردنی بڕوانامەکانیان ژمارەیەک کارمەندی پۆلیسی گەرمیان دادگایی دەکرێن
-
-
هەواڵلەماوەی ساڵێکدا ٤ کرێکار لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە
-
-
هەواڵسەروی ١٥٠٠ خوێندکار لە هەردو زانکۆکەی گەرمیان وەرگیراون
-
-
هەواڵلەبارەی خراپی شەقامەکانەوە شارەوانی کەلار رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەرگری شارستانی گەرمیان: دەبێت شوێنکارەکان کەرەستە و ئامێری ئاگرکوژێنەوەیان هەبێت
-
زۆرترین بینراوەکان