رادیۆی دەنگ
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای گەرمیان ئاشکرای دەکات کە سەرباری بونی ژمارەیەکی زۆر سیستەمی کارەبا بە وزەی خۆر "سۆلار" لە گەرمیان، بەڵام زۆرینەیان کارەبای زیادەیان بە حکومەت نافرۆشنەوە.
بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی کارەبا، ئەو هاوڵاتییانەی کە سیستەمی کارەبا بە وزەی خۆر "سۆلار"ـیان هەیە، دەتوانن کارەبای زیادەیان بە حکومەت بفرۆشنەوە لەبەرامبەردا پارەیان لێ دادەشکێنرێت لە کارەبای نیشتمانییدا.
حازم کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بەشێکی زۆری هاوڵاتیان پشتیان بە وزەی خۆر بەستوە بەتایبەتی لە گوندەکان، بەڵام زۆرینەیان نایەن لای ئێمە ناوی خۆیان تۆماربکەن.
وتیشی: چەندینجار بانگەوازمان کردوە و داوامان لەو هاوڵاتیانە کردوە کە سیستەمی سۆلاریان داناوە، ئەگەر وزەی کارەبایان لە پێداویستی خۆیان زیادبو، دەتوانن بیخەنە سەر تۆڕی نیشتمانی و بە حکومەتی بفرۆشنەوە، بەڵام پێشوازییەکی ئەوتۆ لەلایەن هاوڵاتیانەوە لەمبارەیەوە نەبوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان