رادیۆی دەنگ
"زۆبەیان پێویستیان بە نۆژەنكردنەوەیە". بەم وتانە، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، جەختی لە کێشەی بینای قوتابخانەکانی سنورەکە کردەوە، جەختی لەوەشکردەوە کار لەسەر پرسەکە دەکەن.
محەمەد ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: زۆربەی قوتابخانەكانی گەرمیان پێویستییان بە نۆژەنكردنەوە هەیە، ئەمانەش هەریەکەیان گرفتەكانیان جیاوازە.
ئاماژەی بەوەشکرد هەندێک لە بیناکان زیاتر لەوانی تر پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و چاکسازیی هەیە.
بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، ئاماژەی بە پلانیان بۆ چارەسەری ئەو پرسە کرد و وتی: لەپلانماندایە و كار لەسەر ئەوە دەكەین کە گرفتی بیناکان بە جیا دەستنیشان بكەین و هەوڵ بۆ نۆژەنكردنەوەیان دەدەین.
پێشتر رادیۆی دەنگ بڵاویکردەوە تەنها لە قەزای كەلار ٧٥ قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە، بەپێی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیانیش رێژەی زۆری قوتابخانەكانی سنورەكە هەمان گرفتیان هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان