رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانى گه‌رمیان ئاشکرای دەکات، ئه‌و رێگا و پردانه‌ى كه به‌هۆى لافاوه‌كه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوه‌وه تێكچون، پێویستیان به 1 ملیار دینار هه‌یه بۆ چاکكردنهوهیان.
عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رێگاوبانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: به‌هۆى ئه‌و لافاو و شه‌پۆله بارانه بەهێزەى كه هەفتەی پێشوتر رویدا، كۆمه‌ڵێك رێگامان هه‌یه تێكچون وه‌ك پرده كۆنه‌كه‌ى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا و ئاوباره‌ى گوندى عه‌وڵاقوت له‌گه‌ڵ به‌شێكى رێگا و ئاوبارەی گونده‌كانی تر.
ده‌شڵێت: به‌پێى ئه‌و جێگایانه‌ى كه تیمى ئه‌ندازه‌مان سه‌ردانیان كردوه، تێکڕا ئه‌و رێگایانه‌ى كه پێویستى به چاكکردنه‌وه هه‌یه، 1 ملیار دینارمان پێویسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
هاوکات بەڕێوبەرایەتییەکە لەچەند هەڵمەتێکدا دەستیان بە پرۆسەی چاککردنەوەی هەندێک لەو رێگاوبانانە کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان