رادیۆی دەنگ
ماوەی هەفتەیەکە کارەکانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە گازی کێڵگەی حەسیرە لە گەرمیان راگیراوە، بەڕێوبەرایەتی كارەبای گەرمیانیش دەڵێت: کاریگەریی نەبوە بۆ سەر كارەبای سنورەكە.
کۆمپانیای ئەگریکۆ، ماوەی هەفتەیەکە کارکردنی لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای کێڵگەی نەوتی حەسیرە راگرتوە، ئەویش بەهۆی خەرجنەکردنی سولفەی مانگانە بۆیان.
حازم كەریم، بەڕێوبەری گشتی كارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: راگرتنی کارەکانی ئەو وێستگەیە، کاریگەریی بۆسەر كارەبای سنورەكە نییە.
دەشڵێت: بەهۆی راگرتنی کارەکانی وێستگەکەوە تەنها ٢ مێگاوات كارەبا كەمدەكات كە بەشی گەرمیان ١١٠ بۆ ١١٥ مێگاواتە، ئەمەش گۆڕانكارییەكی وا دروستناكات لە كارەبای نیشتمانی سنورەكە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان