رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی لە گەرمیان گرفت لە دۆزینەوە زەوی هەبو بۆ دروستكردنی پەناگەیەک بۆ سەگی بێلانە، بەڕێوبەری ڤێتێرنەری گەرمیان دەڵێت: زەوییەكمان دیاریكردوە و تەنها رەزامەندیی وەزارەتی دارایی ماوە.
د. ئاریان ئیبراهیم، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەریی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: هەمیشە ئەو زەویانەی دیاریمان دەكرد بۆ پەناگەی سەگی بێلانە، بە هۆی نزیكی لە شوێنی نیشتەجێبون، ناڕەزایی خەڵكی لێ دەکەوتەوە، هەربۆیە دروستکردنی ئەو پەناگەیە دواکەوت.
وتیشی: ئێستا لە دەشتاییەكی بەرامبەر كەمپی ئاوارەكانی نزیك گوندی تازەدێ، زەوییەکمان دیارییكردوە کە دورە لە ئاوەدانی و گونجاوە بۆ پەناگە.
باسی لەوەشکرد: بودجەی پەناگەکە ئیدارەی گەرمیان خەرجیدەكات و لە ئێستاشدا تەنها رەزامەندی وەزارەتی دارایی ماوە، كە رەزامەندییەكە وەربگرین دەستدەكرێت بەدروستكردنی پەناگەکە.
زۆرترین بینراوەکان