رادیۆی دەنگ
لەبەرامبەر گومانی كەسوكاری ئەنفالكراوان لەوەی وەکپێویست کار لەسەر سکاڵا تۆمارکراوەکان لە دژی "عەجاج تکریتی" نەکرێت، بەڕێوبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان دڵنیایی دەدات و دەڵێت: كاتی دەوێت.
جەبار عومەر، بەڕێوبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: وتە لە زۆربەی سكاڵاكاران وەرگیراوە لە دادگای بەرایی كەلار و دواتر ئاڕاستەی دادگای تایبەتمەند دەكرێت.
وتیشی: ئەم كەیسە بە رۆژ و دو رۆژ ئەنجامی نابێت و كاتی دەوێت تا بە تەواویی كاری لەسەر دەكرێت، لایخۆشمانەوە دڵنیایی دەدەین كە بەجدیی كاری لەسەر دەكرێت.
عەجاج ئەحمەد، ناسراو بە "عەجاج تكریتی" لێپرسراوی بەندیخانەی نوگرە سەلمان بو لە سەروبەندی تاوانی ئەنفال، بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە ژمارەیەک لە گرتوانی ئەنفالی کوشتوە و ئەشکەنجەی زۆری تریشی داون. ئەو لە سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵ لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیركرا و بەدوای ئەودا کەسوکاری ئەنفالکراوان دەستیان بە تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی کرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان