رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی دەنگۆی دەستگیرکردنی بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان بڵاوبویەوە، ناوبراو رەتیدەکاتەوە.
ئەمڕۆ لە ژمارەیەک میدیا و پەڕەی سۆسیال میدیا هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە بەرزان کەریم- بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان، دەستگیرکراوە.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی دەست رادیۆی رادیۆی دەنگ کەوتون، بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان، دوێنێ (١٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥) لەلایەن دادوەری دادگای کەتنی کەلار فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خۆی و کەفیلەکەی دەرچوە بەمەبەستی ئامادەکردنی لە رۆژی ٢١ـی مانگ لەپێش دادوەر.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ئەمڕۆ بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان چوەتە بەردەم دادوەر و بە کەفالەت تا رۆژی دادگاییکردن ئازادکراوە.
بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان لە پەیوەندییەکی رادیۆی دەنگ و لە رونکردنەوەیەکیشدا کە لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، رەتیکردەوە دەستبەسەر کرابێت وەک بڵاوکراوەتەوە.
ئەو دۆسییەی بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیانی پێ داواکراوە، پەیوەندییدارە بە سکاڵای پارێزەرێکەوە و دادوەر بەپێی مادەی ٣٣٠ لە یاسای سزادانی عێراقی دادبینی تێدا دەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان