رادیۆی دەنگ
هەوڵێک هەیە لەم رۆژانەدا ده‌ست به دابه‌شكردنى زه‌وى فه‌رمانبه‌ران بكرێت له قه‌زاى رزگاریی، بەڵام سەروی 200 فەرمانبەر هەن کە خاڵیان زۆرە و ناویان لە لیستی ئەو فەرمانبەرانەدا نییە کە زەوییان بەسەردا دابەش دەکرێت، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت: لەگەڵ دابەشکردنی زەوییدا نین هەتا کێشەی ئەو ناوانە چارەسەر نەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی لەم رۆژانەدا دابەش بکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە سەروی 200 فەرمانبەر هەن هێشتا ناویان پەسەند نەکراوە، ئەگەرچی ناویان هاتوەتەوە و خاڵیشیان زۆرە، بەڵام وردبینیان بۆ نەکراوە.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى رزگاریی، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: 218 فەرمانبەر هه‌ن كه لە قەزای رزگاریین و ناویان هاتوەتەوە، بەڵام فۆرمه‌كانیان نیه كه زانیارى كه‌سى فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ى له‌سه‌ره‌وه و خاڵبه‌ندیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و فۆرمه ده‌كرێت.
وتیشى: ئه‌م ناوانه‌ش كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌هۆى نه‌بونى فۆرمه‌كانیان وردبینیان بۆ نه‌كراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌نده‌وه، بۆیه له لیستى تیروپشكى قۆناغى یه‌كه‌م دور ئه‌خرێنه‌وه بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئەمڕۆ کۆبونەوەیەک کراوە و ئێمه رامان وابوه ئه‌و تیروپشكه نه‌كرێت، چونكه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه خاڵبه‌ندییان زۆره هه‌یانه 60 خاڵى هه‌یه هه‌یانه 50 خاڵ، وتومانە با ناوی ئەوانیش وردبینی بکرێت و ئەوکات هەمویان بەیەکەوە زەوییان بەسەردا دابەشبکرێت، چونکە ئەوانیش خزمه‌تیان زۆره و فه‌رمانبه‌رى كۆنن و نامانەوێت مافیان نه‌فه‌وتێت.
به‌وتەی سەرۆکی شارەوانی رزگاریی، نازانرێت فۆرمی ئەو 218 فەرمانبەرە کە دیاریی نییە له كوێین، دا‌واشیان کردوە شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان نوسراو بكات بۆ وه‌زارەت و دامودەزگاکانی دیکە بۆ دۆزینەوەی فۆرمەکانیان، چونکە رەنگە بەهۆی هاوشێوەیی ناوی رزگاریی بە ناحییە و گەڕەکەکان لە هەولێر و سلێمانی و کەلار، تێکەڵ بوبن بە ناوی فەرمانبەرانی ئەو ناوچانە.
لایخۆشییەوە به‌رزان کەریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: نوسراو ئاراستەی وەزارەت دەکەین بۆ ئەوەی رای ئەوان بزانین لەبارەی ئەوەی زەویەکان دابەشبکەین یان چاوەڕێی ئەو 218 ناوە بکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنه‌وه بۆ سیتییهكانى كه‌لار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
-
هەواڵبەبڕی 150 ملیار دینار سێیەم پاڵاوگەی ئاو لە کەلار دروستدەکرێت
-
-
هەواڵ200 نەخۆشی گەرمیان بەهۆی نەبونی سەنتەرەوە مانگانە دەبێت بچنە سلێمانی
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: ناوی هیچ لیستێکی پێشمەرگەی دێرین بۆ وەرگرتنی زەوی نەهاتوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان