رادیۆی دەنگ
له سنورى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار نزیكه‌ى 75 بینای قوتابخانه پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیەکەش ده‌ڵێت: نزیكه‌ى 15 بینایان دۆخیان خراپه و مه‌ترسى روخانیان له‌سه‌ره.
عه‌داله‌ت له‌تیف، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: پێشتر ناوی 67 بینامان پێشكه‌شكردوه به‌مه‌به‌ستى نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان، له‌وانه‌یه ئێستا رێژه‌كه گه‌شتبێت به 75 بیناش، له‌و ژماره بینایه‌ش نزیكه‌ى 15ـیان دۆخیان خراپه و مه‌ترسى روخانیان له‌سه‌ره كه زۆرینه‌یان ده‌كه‌ونە لادێكانه‌وه.
وتیشى: به نوسراو داوامان له ئیداره‌ى ئه‌و قوتابخانانه كردوه کە له كاتى بونى بارانى زۆردا، ده‌وامى تێدا نه‌كه‌ن.
ده‌شڵێت: داوامان بەرزكردوه‌تەوە بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان، بودجه‌ی پێویست بەو کارەش ته‌رخان كراوه كه نزیكه‌ى 1 ملیار دینار ده‌بێت، به‌ڵام تائێستا جێبەجێ نەکراون.
باسی لەوەشکرد نزیكه‌ى 3 ساڵه تاوه‌كو ئێستا هیچ کارێک لەو پرۆژانەدا نه‌كراوه، له كاتێكدا چه‌ند جارێكیش دراونه‌ته ته‌نده‌رین، به‌ڵام هیچ کۆمپانیا و بەڵێندەرێک پرۆژەکانی وه‌رنه‌گرتوه به‌هۆى کێشەی خەرجکردنی پارەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنه‌وه بۆ سیتییهكانى كه‌لار
-
-
هەواڵبەبڕی 150 ملیار دینار سێیەم پاڵاوگەی ئاو لە کەلار دروستدەکرێت
-
-
هەواڵ200 نەخۆشی گەرمیان بەهۆی نەبونی سەنتەرەوە مانگانە دەبێت بچنە سلێمانی
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: ناوی هیچ لیستێکی پێشمەرگەی دێرین بۆ وەرگرتنی زەوی نەهاتوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان