رادیۆی دەنگ
ئەمشەو لە قەزای کەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی بڕیوە، سەرچاوەیەکیش دەڵێت: روداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بوە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار هەواڵەکەی بۆ رادیۆی دەنگ پشتڕاستکردەوە و وتی: ژنەکە بە چەقۆ و بەشێوەیەکی تەواوەتی ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی لێکردوەتەوە.
وتیشی: پیاوەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەکەمان، چارەسەری فریاگوزاریی پێویستی بۆ کراوە و بۆ چارەسەری زیاتر رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.
بەپێی سەرچاوەکە، دەوترێت ژن و مێردەکە کێشەی خێزانییان هەبوە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخاتەڕو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان