رادیۆی دەنگ
لە کاتێکدا تەکنەلۆژیا پەیوەندییەکانی ئاسان کردوە، بەڵام لە ئیدارەی گەرمیان هێشتا بۆشاییەکی گەورە هەیە و زۆرینەی فەرمانگەکان ژمارە تەلەفۆنی کراوەیان بۆ وەرگرتنی پەیوەندیی و سکاڵای هاوڵاتیان نییە.
بەپێی بەدواداچونەکانی رادیۆی دەنگ، زۆرینەی فەرمانگە حکومییەکانی گەرمیان، بەتایبەت فەرمانگە مەدەنییەکان، خاوەنی هیچ ژمارە تەلەفۆنێکی تایبەت و کراوە نین کە هاوڵاتیان بتوانن لە کاتی بونی کێشە یان پرسیاردا راستەوخۆ پەیوەندییان پێوە بکەن.
ئازاد محەمەد، دانیشتوی قەزای کەلار، بە نیگەرانییەوە باس لەم دۆخە دەکات و دەڵێت: "تائێستا نەمدیوە و نەشمبیستوە فەرمانگەیەک ژمارەی تایبەتی هەبێت بۆ هاوڵاتیان، تەنها لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان نەبێت.
ئەو هاوڵاتییە ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرجار ناچارن بەدوای ژمارەی شەخسیی بەڕێوەبەرەکاندا بگەڕێن بۆ گەیاندنی کێشەکانیان.
لەبەرامبەردا، ئیدارەی گەرمیان دان بە بونی کەموکوڕییەکەدا دەنێت و بەڵێنی چارەسەر دەدات.
چۆمان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان، بە ڕادیۆی دەنگی ڕاگەیاندوە: بونی ژمارە تەلەفۆنی تایبەت لە فەرمانگەکان بە پێویستییەکی گرنگ دەزانین، لە ئێستادا کار لەسەر ئەوە دەکەین گشتاندن بۆ سەرجەم فەرمانگەکان بکەین تاوەکو ژمارەی تایبەت بۆ پەیوەندی هاوڵاتیان دابین بکەن.
باسى لهوهشكرد: بهشێك له فهرمانگهكان ژمارهى پهیوهندى تایبهتیان ههیه بهتایبەت ئهوانهى كه هێڵى گهرمیان ههیه، لهگهڵ ئهوهشدا كار دهكهین له فهرمانگه مهدهنیهكانیش هێڵی تەلەفۆن بەردەست بێت و فهرمانبهریشى بۆ دابنرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان رونکردنەوە لەسەر دواکەوتنی دەستپێکردنی خولی پێداگۆجی دەدات
-
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
زۆرترین بینراوەکان