رادیۆی دەنگ
بەپێی ئەنجامی دواین سەرژمێریی گشتی دانیشتوانی عێراق، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و بەدەر لە ناوەندی پارێزگاکان، کەلار گەورەترین قەزای پارێزگای سلێمانی و سێیەم گەورەترین قەزای هەرێمی کوردستانە.
بەپێی دەرەنجامی سەرژمێرییەکە، ژمارەی دانیشتوانی قەزای کەلار، 213 هەزار و 452 کەسە، بەمەش گەورەترین قەزای پارێزگای سلێمانییە و 8.89%ـی دانیشتوانی پارێزگاکە پێکدێنێت.
هەر بەپێی سەرژمێرییەکە، گەورەترین قەزا لەسەر ئاستی هەرێم، قەزای زاخۆیە لە پارێزگای دهۆک کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 398 هەزار و 876 کەسە. بە دوای ئەویشدا قەزای بنەسڵاوە لە پارێزگای هەولێر دێت کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 315 هەزار و 266 کەسە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان