رادیۆی دەنگ
توێژەرێکی کشتوکاڵی هۆشداری دەدات لە تێکەڵبونی ئاوی ئاوەڕۆ بە روباری سیروان و بەکارهێنانی بۆ ئاودێریی، دەشڵێت: ئەم دیاردەیە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان ژەهراویی دەکات و مەترسی راستەوخۆی لەسەر تەندروستی هاوڵاتییان هەیە.
ئارام مستەفا، توێژەر لە بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵی گەرمیان، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگ ڕایگەیاند: ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییانەی بە ئاوی پیسبوی روباری سیروان ئاو دەدرێن، هەڵگری مەترسییەکی گەورەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی تێکەڵبونی ئاوەڕۆوە، ئاوی روبارەکە پڕ بوە لە توخمە زیانبەخش و قورسەکان.
بە وتەی ئەو توێژەرە، کاتێک سەوزە و بەرهەمەکان بەم ئاوە ئاودێریی دەکرێن، توخمە ژەهراوییەکان دەچنە پێکهاتەی بەرهەمەکەوە، کە دواتر لەڕێگەی خواردنەوە دەگوازرێنەوە بۆ جەستەی مرۆڤ.
ئارام مستەفا جەختی کردەوە کە ئەم پڕۆسەیە بە تێپەڕبونی کات کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی دروست دەکات و هۆکارێکی سەرەکییە بۆ توشبون بە نەخۆشیی مەترسیدار.
سەبارەت بە هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەرگرتن بەم دیاردەیە، ئەو توێژەرە ئاشکرای کرد کە لە ساڵانی رابردودا کشتوکاڵی گەرمیان بڕیاری قەدەغەکردنی ئاودانی بەرهەمەکانی بە ئاوی سیروان دەرکرد، بەڵام نەتوانراوە وەکپێویست کۆنترۆڵ بکرێت و دیاردەکە بەردەوامە.
لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا، ئاوی ئاوەڕۆی قەزا و ناحییەکان راستەوخۆ دەڕژێتە نێو روبارەکانەوە بەبێ هیچ چارەسەرکردنێکی پێشوەختە، ئەمەش هۆکارە بۆ پیسبونی ئاوی روبارەکان.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە نێوان بژێویی و ترسدا؛ گوندنشینانی گەرمیان لەبەردەم هەڕەشەی شەڕدا
-
-
هەواڵ"تەنها ٦ قاطع کاردەکەن"؛ حکومەتی عێراق عەلوەی کەلاری پەکخستوە
-
-
هەواڵداواكراوه شارهوانى قهزاى رزگاریی بكرێت به پله یهك
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: رۆژانە 4 سەعات کارەبای نیشتمانی بە ماڵان دەدەین
-
-
راپۆرتسەردار نۆڕێ؛ نیگارکێشێک بە وشە تابلۆی هایکو دەنەخشێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان