رادیۆی دەنگ
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی ئەوەی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان دەرچوە، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت: تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکمان لەوبارەیەوە پێنەگەیشتوە.
عەمید موحسین مەنسور، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: هیچ بڕیارێکمان بۆ نەهاتوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان، بەڵام هەرچییەک بێت لەکاتی بونی سەرپێچییدا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکەین.
وتیشی: چەند جارێک وتویانە وەزارەت ئارمیان بۆ دەکات یان ڕێگە پێدانیان بۆ دەکرێت، بەڵام هیچیان راست نەبوە.
دەشڵێت: جارێک داهاتوی ئەو ئۆتۆمبیلانە دیارنییە، بەڵام هەر دەبێت چارەیەکیان بۆ بدۆزرێتەوە.
ئەم لێدوانەی بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ، دوای ئەوەهات کە دوێنێ زانیارییەک بڵاوکرایەوە کە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبیلانە هاتوە بۆ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی.
ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ئەو ئۆتۆمبێلانەن کە تۆمار نین و ساڵنامە و ژمارەی فەرمییان نییە. ئەوانیش بەگشتی سێ جۆرن "ساغ" کە کێشەیان نییە بەڵام مۆدێلیان کۆنە، "بڕاوە" کە لە ناوەڕاستەوە بڕاونەتەوە و وەکو پارچەی یەدەگ داخلکراون و دواتر پێکەوە لکێنراون، لەگەڵ "موس" کە مەبەست لەوەیە بەشی سەرەوەی "سەقفەکەی" لێکراوەتەوە وەکو جۆری "بڕاوە" بۆ پارچەی یەدەگ داخلکراون، بەڵام ئەویش دواتر پێوەی لکێنراوەتەوە.
ئەگەرچی ئامارێکی فەرمیی نییە، بەڵام مەزەندە دەکرێت بە هەزاران ئۆتۆمبێلی لەم شێوەیە لە هەرێمی کوردستاندا هەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان