رادیۆی دەنگ
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بەوەکالەت، دەکرێتە یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بۆ کاروباری تەکنیکی.
بەپێی نوسراوێک کە واژوی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە، عەدنان حسێن- بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بە وەکالەت کە پێشتر پۆستی یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی هەبوە، دەکرێتە یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەروەردەی گەرمیان بۆ کاروباری تەکنیکی.
هاوکات نەوزاد یاوەر- یاریدەدەری ئێستای بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بۆ کاروباری تەکنیکی، دەکرێتە یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی.
فەرمانەکە لە رێکەوتی 16ـی 10ـی ئەمساڵ دەرکراوە، لەو کاتەدا کە هێشتا عەدنان حسێن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیانە بە وەکالەت.
یاریدەدەری بەڕێوبەی گشتی بۆ کاروباری تەکنیکی پۆسێکی هەستیارە لە نێو پەروەردەی گەرمیان و زۆربەی کاروبارەکان لەدوای بەڕێوبەری گشتییەوە، لەلای ئەو دەبێت.
ئەم بڕیارەش لەکاتێکدایە کە ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی دەستبەکاربونی بۆ محەمەد ئەحمەد دەرکردوە بۆ ئەوەی وەکو بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان دەستبەکار بێت و بڕیارە لەم رۆژانەدا فەرمانەکە جێبەجێ بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان لەبارەی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵگۆڕانکاریی لە ژمارەیەک پۆستی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیاندا دەکرێت
-
-
هەواڵئەفسەرێکی پۆلیسی گەرمیان بە تۆمەتی ئازاردانی تۆمەتبارێک دو رۆژ رادەگیرێت
-
-
پرۆژەخولێکی راهێنان لە کەلار
-
-
هەواڵدوای دو ساڵ کارگەی خشتی سوری کفری هێشتا مەرەکەبی سەر کاغەزە
-
زۆرترین بینراوەکان