رادیۆی دەنگ
ئەفسەرێکی پۆلیسی گەرمیان دوای ئەوەی کەسێک بەتۆمەتی دزی کردن دەستگیر دەکات و حوکم دەدرێت، حکومدراوەکە سکاڵا لەسەر ئەفسەرەکە تۆمار دەکات بەتۆمەتی ئەوەی لەکاتی لێکۆڵینەوەدا ئازاری داوە، هەربۆیە بەبڕیاری دادوەر ئەفسەرەکە دەستگیر دەکرێت و دو رۆژ رادەگیرێت.
بەپێی بەداداچونەکانی رادیۆی دەنگ، نزیکەی ساڵ و نیوێک پێش ئێستا مەفرزەیەکی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، ۹ کەس دەستگیر دەکەن بە تۆمەتی دزیکردن. دوای داننان به تاوانەکانیاندا، بەشێک لەو کەسانە حوکم دەدرێن و دەبرێنە گرتوخانەی سلێمانی کە لە نێو هاوڵاتیاندا بە "معسکر سلام" ناسراوە.
دوای ساڵێک لە روداوەکە، یەکێک لەو کەسانەی حوکم دراوە، سکاڵا لەسەر ئەفسەری ئێشکگری رۆژی روداوی دەستگیرکردنەکە تۆماردەکات.
ئەفسەری ئێشگری کاتی روداوەکە ناوی موقەدەم- کاروان جەبارییه. پاش چونە بەردەم دادگا، دادوەر بڕیاری راگرتنی دەدات و ماوەی ۲ رۆژ راگیرا، هەتا ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازادکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان