رادیۆی دەنگ
وابڕباربو پاركێكى گه‌وره‌ى خێزانى كه به "پاركى مام" ناسراوه له‌سه‌ر روبه‌رى 130 دۆنم زه‌وى له كه‌لار دروست بكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ستى پێنه‌كراوه، بەرپرسێکی شارەوانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: له ته‌نده‌ریندایه.
ساڵی 2023، شارەوانی کەلار رایگەیاند کە پارکێکی گەورەی خيزانی لە نزیک کەمپی زانکۆی گەرمیان دروستدەکات. دواتر پرۆژەکە دەنگی نەما هەتا رۆژی 19ـی ئابی ئەمساڵ، ئیدارەی گەرمیان ئاگاداریی تەندەرینی پرۆژەکەی بڵاوکردەوە. لەوکاتەوە تائێستا پرۆژەکە دەنگوباسی نییە.
ئارام نه‌جمه‌دین، لێپرسراوی به‌شى باخچه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پاركى مام هه‌مو رێكاره ئیدارى و هونه‌رییه‌كانى بڕیوه و له‌سه‌ر روبه‌رى 130 دۆنم زه‌ویی دروستدەکرێت.
وتیشى: له ئێستادا پرۆژەکە له ته‌نده‌ریندایه بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیاكان بێنه پێشه‌وه و بزانرێت بۆ كێ ده‌رئه‌چێت.
جه‌ختى لهوەشكردهوه: هه‌مو بڕگه‌كانى پاركه‌كه به‌یه‌كه‌وه ته‌واو ده‌كرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان