رادیۆی دەنگ
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای گەرمیان ئاشکرای دەکات کە روکردنە بەکارهێنانی وزەی خۆر (سۆلار سیستەم) لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە بەتایبەتی لە گوندەکاندا، بەڵام تائێستا داتای وردیان لەبەردەستدا نییە.
حازم کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای گەرمیان بە رادیۆی دەنگی وت: لە ئێستادا بەشێکی زۆری هاوڵاتیان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی وزە، پشتیان بە سیستەمی وزەی خۆر بەستوە، ئەمەش زیاتر لە گوندەکانی سنورەکەدا بەدیدەکرێت.
سەرەڕای زیادبونی ژمارەی بەکارهێنەران، بەڵام پەیوەندیی نێوان هاوڵاتی و دامەزراوەکانی کارەبا لەم روەوە لاوازە. حازم کەریم لەو بارەیەوە وتی: ژمارەیەکی زۆر کەم لەو هاوڵاتیانەی سیستەمەکەیان داناوە سەردانمان دەکەن بۆ تۆمارکردن یان ئاگادارکردنەوەمان، ئەوانەی سەردانمان دەکەن زیاتر خاوەن پڕۆژە بازرگانییەکانن.
ئاماژەی بەوەشکرد بەمهۆیەوە نازانرێت بڕی بەرهەمهێنانی لە چ ئاستێکدایە.
لەگەڵ کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی و ئەگەری بەرزبونەوەی نرخەکەی، سیستەمی وزەی خۆر وەک باشترین جێگرەوەی ژینگەدۆست و ئابوری سەریهەڵداوە.
ئەم سیستەمە بریتییە لە تەکنەلۆژیای گۆڕینی تیشکی خۆر بۆ وزەی کارەبا بە بەکارهێنانی پانێڵە فۆتۆ-ڤۆڵتاییەکان کە تیشکی خۆر دەمژن و دەیکەن بە تەزوی راستەوخۆی کارەبا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان