رادیۆی دەنگ
ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانە حکومییەکانی گەرمیان نەشتەرگەریی دەکەن یان لە سەنتەری تیشک لە کەلار سیتی سکان ئەنجام دەدەن، لەلایەن کۆمپانیایەکەوە پارەیان لێوەردەگیرێت لەبەرامبەر پێدانی جلی تایبەت پێیان.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لە نەخۆشخانە حکومییەکان و سەنتەری تیشک لە کەلار کە سەنتەرێکی حکومییە، پێشتر هاوڵاتی لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی یان پشکنینی سیتی سکان و لەرەی موگناتیسی MRI و هاوشێوەکانیان، پارەی تایبەتی بۆ جلوبەرگی نەشتەرگەریی و پشکنین لێوەرنەدەگیرا، بەڵام ئێستا 2 هەزار و 500 دیناریان لەلایەن کۆمپانیایەکەوە لێ وەردەگیرێت.
لەوبارەوە، ئازاد حەمەفەرەج، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو پارەیە بەپێی بڕیاری وەزارەت وەردەگیرێت.
جەختی لەوەشکردەوە: بڕیارەکە تایبەت نییە بۆ گەرمیان، بەڵکو لە هەمو هەرێمی کوردستاندا هەروایە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانكى گهرمیان: دانانى ئامێرى ATM ئهركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
-
هەواڵدروستکردنی ٥ بینای نوێ بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دوادەکەوێت
-
-
پرۆژەرۆژنامهنوسان تاوتوێی دۆخی ئازادیی رۆژنامهوانى له گهرمیان دهكهن
-
زۆرترین بینراوەکان