رادیۆی دەنگ
خاوەن کارگەیەک لە قەزای کەلار دەڵێت: کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی مارینا زەوییەکانمیان بردوە بۆ خۆیان و قەرەبویان نەکردومەتەوە، بەناوی ئیدارەی گشتی یەکێتییشەوە هەڕەشەم لێدەکەن.
هەڤاڵ حەمید، خاوەن کارگەی کەسارە لەسەر رۆخی روباری سیروان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کارگەیەکی کەسارەم هەیە لەسەر روباری سیروان، مۆڵەتی هەیە و هیچ گرفتێکم نییە، بەشێک لەزەوییەکانم کەوتوەتەبەر پرۆژەی مارینا، قەرەبوم ناکەنەوە و دەیانەوێت زەوییەکانی دیکەشم ببەن.
وتیشی: خەڵک چۆن قەرەبوکراوەتەوە، بامنیش وا قەرەبو بکرێمەوە، بەڵام ئەمان بەناوی ئیدارەی گشتی یەکێتییەوە هەڕەشەم لێدەکەن.
بەوتەی ئەو خاوەنی کارگەی کەسارەیە، بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان پێشتر نوسراوی بۆ کۆمپانیای مارینا کردوە بۆ قەرەبوکردنەوەی جوتیار و خاوەن کارگەکان، بەڵام بەوتەی خۆی "بەهیچ جۆرێک قەرەبو نەکراوینەتەوە".
باسی لەوەشکرد: "بەو هۆیەوە هەفتەی پێشو سکاڵام لە کۆمپانیاکە کردوە و شاهێدێکیشم هەیە".
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی قسەی ئەوان پەیوەندیی بە بەڕێوبەری پرۆژەی ماریناوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی بێ وەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشهى تێدهكهوێت
-
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
زۆرترین بینراوەکان