رادیۆی دهنگ
دوای ئەوەی دوێنێ هاوڵاتییەک گازندەی ئەوەی کرد کە پزیشک لە لیژنەی پزیشکی هەفتەی یەک جار دادەنیشێت و ئەو رۆژەش ئامادە نەبوە، سكرتێری لیژنەکە ئەو قسانە رەت دەکاتەوە، هاوكات باس لهوهش دهكات هاوڵاتیان به ههڵهتێگهیشتون.
هاوڵاتییەکی دانیشتوی گەرمیان کە سەردانی لیژنەی پزیشکی کردبو، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لیژنهى پزیشكیی گهرمیان كه له ژمارهیهك پزیشك پێكدێن، تەنها یەک رۆژ لە هەفتەیهكدا (رۆژانی سێشەمە) ئامادە دەبن، بەڵام دوێنێ كه سێشهمه بو، ئاماده نهبون.
وتیشی: بهمهۆیهوه نەخۆشەکان لە چاوەڕوانیدا ماونەتەوە و کارەکانیان بۆ جێبەجێ نەکرا.
لەبهرامبهردا ئامانج سەڵاح، سكرتێری لیژنەی پزیشکیی هەمیشەیی گەرمیان، ئەو وتانەی رەتکردەوە و بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: رۆژانی سێشەمە پزیشکەکان لە کاتژمێر 8 بۆ 9ـى بەیانی لەوێ دەبن و دوێنێیش بە هەمانشێوە ئامادە بون.
وتیشی: هەر دوێنێ نزیکەی 26 راپۆرتی پزیشکیمان وەرگرت و هەمو هاوڵاتییەکانمان بەڕێکرد و تا نزیکەی کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ لەوێ بوین و دەوام ئاسایی بو.
سەبارەت بە گلەیی هاوڵاتییان لە دواکەوتنی کارەکان، ئامانج سەلاح رونیکردەوە: راپۆرتی پزیشکیی خۆی کاتی دەوێت و پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد هەیە بۆ دڵنیابونهوه لە راستودروستی راپۆرتەکە، ئەمەش وادەکات هاوڵاتیان وا هەست بکەن کە کارەکانیان بۆ جێبەجێ ناکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان