رادیۆی دەنگ
لە کەلار رێگا بە پرۆژەیەکی نیشتەجێبون دەدرێت ئاوەڕۆی 'سوک' بڕژێنێتە نێو چەمی گازینۆ، بەڵام رێگا بە ماڵەکانی گەڕەکی گازینۆ نادرێت هەمان ئاوەڕۆ بڕژێننە چەمەکە.
لەکەلاردا دو جۆر سیستەمی ئاوەڕۆ هەیە بۆ پرۆژە و ماڵەکان، ئاوەڕۆی 'قورس' واتا ئاوی زێراب، لەگەڵ ئاوەڕۆی 'سوک'، وەک ئاوی باراناو و پاشماوەی ئاوی سەر روی ئەرزیی ماڵەکان.
سەیوان حەمید، دانیشتوی گەڕەکی گۆران "گازینۆ"، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: رێگامان پێ نادرێت ئاوەڕۆی سوکی گەڕەکەکەمان بڕژێنینە ناو چەمی گازینۆ، بەڵام بۆ ماڵەکانی پرۆژەی شاری شەم کە لەبەرامبەرمانە، ئاساییە و رێگەپێدراوە.
وتیشی: بەهۆی رێگەپێنەدانمانەوە لە زستاناندا گرفتمان بۆ دروست دەبێت، چونکە ئاوەڕۆی سوکی گەڕەکەمان پەنگ دەخوات و بەرز دەبێتەوە بەنێو کۆڵان و نزیک ماڵەکانەوە.
لەبەرامبەردا عوسمان ئیبراهیم، وەبەرهێنەری پرۆژەی شاری شەم، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: پرۆژەکەمان ۲ جۆر ئاوەڕۆی هەیە، ئاوەڕۆ قورسەکە دەڕژێتە نێو ئاوەڕۆی سندوقییەوە، بەڵام ئاوەڕۆی سوک دەڕژێتە نێو چەمەکەوە و هیچ گرفتێکی نییە، چونکە ئاوەڕۆکە پاکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەبڕی 150 ملیار دینار سێیەم پاڵاوگەی ئاو لە کەلار دروستدەکرێت
-
-
هەواڵ200 نەخۆشی گەرمیان بەهۆی نەبونی سەنتەرەوە مانگانە دەبێت بچنە سلێمانی
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: ناوی هیچ لیستێکی پێشمەرگەی دێرین بۆ وەرگرتنی زەوی نەهاتوەتەوە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان رونکردنەوە لەسەر دواکەوتنی دەستپێکردنی خولی پێداگۆجی دەدات
-
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
زۆرترین بینراوەکان