رادیۆی دەنگ
لە زانکۆی گەرمیان 10 کەس بەدەە لە یاسا و رێنماییەکان دادەمەزرێنرێن، سەرۆکی زانکۆکەش دەڵێت: لە سەرەوەی ئێمەوە بڕیاری لێدراوە.
ساڵی پار ناوی 137 کەس وەکو وانەبێژ بەرزکرانەوە بۆ وەزارەت بەمەبەستی کردنیان بە گرێبەست لە زانکۆی گەرمیان، بەڵام لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە 10 کەسی تری بۆ زیاد کرا بەبێ ئەوەی ئەو دە کەسە پێشتر وانەبێژ بوبن، بۆیە دوای ئەوەی باسەکە لە میدیاوە وروژێنرا، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهات و بڕیاری دورخستنەوەی ئەو 10 کەسەی دەرکرد.
کەچی ئێستا فەرمانی دامەزراندن بۆ ئەو 10 کەسەی تر بەجیا دەرکراوە.
بەپێی ئەو نوسراوانەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، 10 کەسەکە لە سەرەتای ئەم مانگە نوسراویان بۆ کراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و خوێندنی باڵاوە، ئێستاش مامەڵەکەیان لە زانکۆی گەرمیانە.
د. ئاراز زەینەڵ، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، لەبارەی ئەو کەیسەوە بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بەگرێبەست بونی ئەو 10 کەسە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی خوێندنی باڵایە، نەک لەلایەن ئێمەوە بەرزکرابێتەوە.
وتیشی: نەک تەنها زانکۆکەی ئێمە، لە هەمو زانکۆکانی تر دامەزراندن کراوە بەژمارەیەکیش لەو ژمارەی ئێمە زیاترە، ئێمەش پێویستیمان بەمیلاکە و پێمانخۆشە هەمو مناڵێکی گەرمیان سود وەربگرێت لە دامەزراندن.
ئەو بڕیارەی کە ئەو 10 کەسەی پێ دامەزراوە، تایبەتە بەو کەسانەی پێشتر خۆبەخش بون لە زانکۆکانی هەرێم، بەڵام ئەو 10 کەسە پێشتر بەهیچ جۆرێک خۆبەخش نەبون.
ساڵی پار رادیۆی دەنگ لەبارەی ئەو دۆسییەوە چەند هەواڵێکی بڵاوکردەوە، کە لە خوارەوە دانراوە:
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لە بارەی چارەنوسی فرۆشگای قوتابخانەكانەوە قسە دەكات
-
زۆرترین بینراوەکان