رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی پێش 2 مانگ لە گەرمیان دەستکرا بە وەرگرتنی سکاڵای کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دژ بە عەجاج تکریتی- لێپرسراوی بەندینخانەی نوگرە سەلمان، بەڕێوبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان دەڵێت: تا ئێستا 183 سکاڵا تۆمارکراوە.
عەجاج ئەحمەد، ناسراو بە عەجاج تکریتی، لێپرسراوی بەندینخانەی نوگرە سەلمان بو لە سەروبەندی تاوانی ئەنفال و دەستی زۆری هەبوە لە کوشتن و ئەشکەنجەدانی راگیراوانی پرۆسەکەدا.
ئەو سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵ، لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرکرا و دواتر دەستکرا بە وەرگرتنی سکاڵای کەسوکاری ئەنفال لە دژی.
جەبار عومەر، بەڕێوبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: دوای ئەوەی پرۆسەیەک لە ماوەی 10 رۆژدا بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر عەجاج دەستپێکرا، تائێستا 183 سکاڵا تۆمارکراوە.
دەشڵێت: لە ئێستادا لە دادگای بەرایی کەلار وتە لە سکاڵاکاران وەردەگیرێت و دوا بە دوای ئەمە دۆسییەکە ئاڕاستەی دادگای تایبەتمەند دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان