رادیۆی دەنگ
وەرزشوانانی رزگاریی گازندەی ئەوە دەکەن هۆڵێکی داخراوی قەزاکەیان بەبێ خزمەت بەجێهێڵدراوە و بەشێک لە کەرەستەکانی تێکدراوە، بەڕێوبەری ناحیەکەش دەڵێت: بەڵێنمان پێدراوە نۆژەن بکرێتەوە.
کۆمەڵەی هەردەوانی گەرمیان، لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەی بۆ رادیۆی دەنگ نێردراوە، دەڵێت: هۆڵی داخراوی (فەرهاد کەریم) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان نزیکەی یەک ملیار دیناری تێچوە و ماوەی چەند ساڵێک سودی زۆری لێ بینراوە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەبونی پاسەوان و چاودێرەوە وردەوردە پشتگوێخراوە.
دەشڵێت: هۆڵەکە پەنجەرە و جامەکانی شکاون و دەرگا و دەروازەکانی تێکچون و پێویستی بە نۆژەنکردنەوەی بە پەلەیە بۆ ئەوەی وێرانتر نەبێت و جارێکی تر ببێتەوە بە چەتری کۆکەرەوەی یاریزانان و پەناگەی وەرزشکارانی هەمو گەرمیان.
لەبەرامبەردا جەمال ساڵح، بەڕێوبەری ناحیەی رزگاریی، بۆ رادیۆی دەنگ جەختی لەوە کردەوە: هۆڵەکە لە ساڵی 2014ـەوە بەوجۆرەیە.
وتیشی: لە ئێستادا داوامانکردوە نۆژەنبکرێتەوە و بکرێتە یاریگایەکی راخراوی وەرزشی بۆ وەررشوانانی سنورەکە.
دەشڵێت: بۆ ئەم مەبەستەش نوسراومان کردوە بۆ نۆژەنکردنەوەی بە گوژمەی 41 ملیۆن دینار و بەڵێنمان پێدراوە کە نۆژەندەکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای دابینکردنی پاسەوان و کارمەندمان بۆ کردوە.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
-
راپۆرتبەناز ئەحمەد بە "گوڵەمێخەک" جەنگ لەگەڵ مەحاڵدا دهكات
-
زۆرترین بینراوەکان