رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی ئاوی كەلار لە هەوڵی دروستكردنی سێیەم پاڵاوگەن بۆ قەزاكە و بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیەكەش دەڵێت: بە تەواوکردنی، کێشەی ئاو لە کەلار بۆ ماوەی 25 ساڵ چارەسەر دەبێت.
سامان رەحیم، بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لە ئێستادا پلانمان داناوە پاڵاوگەی سێیەمی ئاوی کەلار دروستبکەین، بۆ ئەوەی لەگەڵ هەردو پالاوگەکەی تردا هەمو شاری کەلار تەغتییە بکەن.
وتیشی: دەرخستە و پلان و نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی کردوە و لە ئێستادا چاوەڕێی رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانین بۆ دەسپێكردن بە دروستكردنی پاڵاوگەكە.
باسی لەوەشکرد لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵەوە، تەرخانکردنی زەوی بۆ شوێنی پاڵاوگەکە کراوە.
بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار، وایدەبینێت بە دروستکردنی ئەم پاڵاوگەیە، بۆ ماوەی زیاتر لە 25 ساڵی داهاتو کێشەی ئاو لە کەلار چارەسەردەبێت، بەو زەویانەشەوە کە بریارە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێن تەنانەت وەکخۆی وتی: "دەشتوانین ئاو بگەیەنین بە تەواوی پرۆژە نیشتەجێبونەکانییش."
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لە بارەی چارەنوسی فرۆشگای قوتابخانەكانەوە قسە دەكات
-
زۆرترین بینراوەکان