رادیۆی دەنگ
ئومێد ئەحمەد، کارگێڕی مەڵبەندی گەرمیانی ئەو حیزبە دەستی لەکار کێشایەوە، بەوتەی خۆی هۆکارەکەی ناعەدالەتی بوە.
ناوبراو بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ناعەدالەتی و خزم خزمێنە و عەشیرەتگەریی و پشتگوێخستنی کادیری دڵسۆز و بەتوانا و هێنانەپێشەوەی کەسانێک بەردەوام چاویان لە پارە و پلەو پۆستەو خەریکی ئەمبەر و ئەوبەرو ئەم حیزب و ئەو حیزبن، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەمە.
وتیشی: پێشتری چەندین بەڵێنم پێدراوە لەشوێنی تر ئەرکم پێبسپێردرێت، بەڵام جێبەجێ نەکراوە و خەڵکی بەرژەوەندیخواز بوەتە ڕێگر، هەمو ئەمانەش هۆکاری وازهێنانم بون.
ئومێد ئەحمەد، هەروەها وتیشی: من کارگێڕی مەڵبەندم وەک هاوڵاتیەکی ئاسایی کاریشم بۆ بەڕێ ناکرێ لە فەرمانگەیەکدا، بەس لەبەر ئەوەی یەکێتیم ئیشەکەم رایی ناکرێت.
دەشڵێت: "خەڵکانێک رابردویان پڕە لە گەندەڵی ئێستا لەپێشی پێشەوەن و پلە و پۆستیان پێدراوە، ئێمە تاوانمان چییە لەعەشیرەتی گەورە نین و بەرپرسی باڵا لەپشتمانەوە نییە؟"
بەوتەی ئەو کارگێڕەی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی "لەساڵی ۱۹۹٦ـەوە لە کۆمەڵەی خوێندکاران بوم، تاگەیشتوم بەکارگێڕی مەڵبەند، لەم ۲۹ ساڵەدا هەمو پلەکانی حیزبیم بەحەقی خۆم بڕیوه".
لە بەرامبەردا رادیۆی دەنگ پەیوەندی بە عەلی دەروێش، وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتییەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبو لێدوان بدات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
-
راپۆرتبەناز ئەحمەد بە "گوڵەمێخەک" جەنگ لەگەڵ مەحاڵدا دهكات
-
زۆرترین بینراوەکان