رادیۆی دەنگ
کۆلێژی تەکنیکی رزگاریی بۆ ئەمساڵی خوێندن تەنها 17 خوێندکار تیایدا وەرگیراوە، یەکێک لەو بەشانەش لە دەوامی بەیانیاندا هیچ خوێندکارێکی بۆ نەهاتوە.
بەپێی ئەو لیستەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، کۆلێژی تەکنیکی رزگاریی سەر بە زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان، بۆ ئەمساڵی خوێندن (2025- 2026)، لە هەردو بەشی تەکنیکی ژمێریاریی و تەکنیکی میدیا، تەنها 17 خوێندکاری بۆ هاتوە، بەشێوەیەک بەشی تەکنیکی ژمێریاریی 15 خوێندکاری بۆ هاتوە کە تەنها 5 خوێندکاری بەیانییانن ئەوانیش بە پارالێڵ، ئەو 10 خوێندکارەکەی تر دەوامی ئێوارانن.
هاوکات بەشی تەکنیکی میدیا، بۆ دەوامی بەیانیان هیچ خوێندکارێکی بۆ نەهاتوە، بۆ دەوامی ئێوارانیش 2 خوێندکاری لێ وەرگیراوە.
لەبارەی هۆکاری کەمی خوێندکاری کۆلێژەکە، د. چیا محەمەد، سەرۆکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: کۆلێژەکە و بەشەکانی تازەن و زۆر ناسراو نیین، رەنگە ئەمە هۆکاربێت بۆ کەمی پێشکەشکردن و وەرگیران تیایدا.
رونیشیکردەوە: لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا قسەمان کردوە و هەوڵدەدەین بە فۆرمی راستەوخۆ خوێندکاری بۆ وەربگرین و هەروەها کۆنمرەی وەرگیرانیش لە کۆلێژەکە بێنینە خوارەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لە بارەی چارەنوسی فرۆشگای قوتابخانەكانەوە قسە دەكات
-
زۆرترین بینراوەکان