رادیۆی دەنگ
كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ده‌ڵێت: به‌هۆى وشكه‌ساڵیه‌وه باخه‌كانى ناوچه‌كه توشى زیان بون، به‌ڵام نه‌توانراوه هیچ هاوكارییه‌كى مادى بكرێن، ئه‌وه‌ى هه‌یه پێدانى رێنمایی زانستییه به باخه‌وانه‌كان.
ستار عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: به‌پێى به‌دواداچونه‌كانمان باخه به‌رییه‌كانى گه‌رمیان به‌هۆى وشكه‌ساڵیه‌وه توشى زیان بون.
وتیشى: وه‌ك پلان له روى مادییه‌وه نه‌توانراوه هیچ هاوكارییه‌كى باخه‌وانه‌كان بكرێت ئه‌مه‌ش به‌هۆكارى قه‌یرانى دارایی كه له ساڵى 2014 نه‌مان توانیوه هیچ پاڵپشتیه‌كى جوتیاران بكه‌ین.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌وه‌ى له ئێستادا ده‌توانین بیكه‌ین پێدانى رێنمایی زانستییه به باخه‌وانه‌كان كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باخه‌كانیاندا بكه‌ن.
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان له ساڵى 2024ـدا له ناوچه‌كەدا 3هه‌زار و 700 دۆنم زه‌وى كراوه به باخ، هاوكات له هه‌مان ساڵدا بڕى به‌رهه‌م 1555 ته‌ن هه‌بوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داتاى ئەمساڵ هێشتا به‌رده‌ست نیه.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان