رادیۆی دەنگ
به‌شێك له‌و زه‌وییانەی دانراوە بدرێت بە فه‌رمانبه‌رانى رزگاریی، کەوتونەتە ناو مه‌یدانى ئاژه‌ڵانى قەزاکەوە، ئه‌مه‌ش گرفتى لە به‌رده‌م دابەشکردنی زەوییەکاندا دروستکردوە، سه‌رۆكى شاره‌وانییش ده‌ڵێت: دەمانەوێت مه‌یدانە بگوازینه‌وه.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى رزگاریی، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به‌شێك له زه‌وى فه‌رمانبه‌رانی قەزاکەمان کەوتونەتە ناو مه‌یدانى ئاژه‌ڵانەوە، ئەمەش بوه به گرفت بۆمان و ناچارین بیگوازینه‌وه.
وتیشى: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نوسراومان ئاراسته‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان كردوه كه زه‌وى بۆ مه‌یدانى ئاژه‌ڵان ته‌رخان بكرێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ئێستادا له سه‌روبه‌ندى ئه‌وەداین و رێكارى یاساییمان گرتوه‌ته به‌ر بزانین به چى میكانیزمێك مه‌یدانى ئاژه‌ڵان بگوازینه‌وه بۆ شوێنێكى دیكه‌ی دور له شار، دوای ئەوەش پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران تەواو دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ده‌ست به دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌كرێت
-
-
هەواڵسێ مانگە ئامێرەکان پەکیان کەوتوە؛ کۆمپانیایەک کێشە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار دروستدەکات
-
-
راپۆرتبەناز ئەحمەد بە "گوڵەمێخەک" جەنگ لەگەڵ مەحاڵدا ده‌كات
-
زۆرترین بینراوەکان