رادیۆی دەنگ
بەوتەی سەرۆکی شارەوانی رزگاریی، بڕیارە 2 دارستانی دەستكردی نوێ لە قەزاکەدا دروستبكرێت، بەمەش ژمارەی دارستانەکانی دەگەنە 6 دانە.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی رزگاریی، بە رادیۆی دەنگی وت: ساڵی پار کارکردنمان لە سەوزکردنی قەزاکە و بەرزکردنەوەی رێژەی سەوزایی راگرت، هۆکارەکەیشی نەبونی سەرچاوەی ئاو بو، چونکە تەنها دەمانتوانی پارێزگاریی لەو رێژە سەوزاییە بکەین کە لە شارەکەدا هەیە و تەنانەت پەنامان بردبوەبەر ئاودانیان بە تانكەر كە تێچوەكەی زۆربو.
وتیشی: بۆ ئەمساڵ پلانمان هەیە دەست بە زیادکردنی رێژەی سەوزایی بکەین، ئەویش بە لێدانی 4 بیری ئیرتیوازیی، لەگەڵیشیدا 2 دارستانی دەستكردی تر دروستدەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد بەم دو دارستانەوە، ژمارەی دارستانە دەستکردەکانی قەزاکە دەگاتە 6 دانە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان