
رادیۆی ده‌نگ
بۆ هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه بڕیاره 11ـى مانگى داهاتو به‌ڕێوه‌بچێت، پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شێوازی جیاواز خۆیان ئاماده كردوه. له‌م راپۆرته‌دا له‌سه‌ر ورده‌كاریی پرۆسه‌كه له گه‌رمیان و ژماره‌ى كاندید و ئه‌جێنداى لایه‌نه‌كان له ئاستى ناوچه‌ییدا، ده‌وه‌ستین.
گۆڕانكاریی له سیسته‌مى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاوازه له‌وه‌ى جاری رابردو (2021)، چونكه هه‌ڵبژاردنى پێش‌و به سیسته‌مى فره‌بازنه‌ى لیستی تاكه‌كه‌سى به‌ڕێوه‌چو، به‌شێوه‌یه‌ك كاندیده‌كان به تاك خۆیان ده‌پاڵاوت، هاوكات گه‌رمیانیش بۆ خۆی له‌گه‌ڵ چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان بازنه‌یه‌كى ده‌نگدانی تایبه‌ت بون (بازنه‌ى ژماره 5) و (4) كورسییان بۆ ته‌رخان كرابو.
به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، سیسته‌مه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر پێشوتر، واتا بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستى پارێزگادایه نه‌ك قه‌زا، هه‌ربۆیه ده‌نگده‌رى گه‌رمیان له‌چوارچێوه‌ى پارێزگاى سلێمانیدا ده‌نگ ده‌دات. هاوكات سیسته‌مى ده‌نگدانیش كراوه به نیمچه‌كراوه، واتا ده‌نگده‌ر هه‌م ده‌نگ به لیست ده‌دات هه‌م به كاندیدیش.
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان؛ چاوی له ده‌رچونى كاندیده‌كانێتى
یه‌كێتى نیشتمانى وه‌ك حزبی باڵاده‌ستى سنوره‌كه، 3 كاندیدی هه‌یه، كه پێكهاتون له: ئه‌كره‌م ساڵح، سروه محه‌مه‌د و سه‌ردار فه‌قێ محه‌مه‌د.
یه‌كێتى جاری پێشوش سێ كاندیدی هه‌بو: كاروان یاروه‌یس، سروه محه‌مه‌د و رزگار محه‌مه‌د. دوان له‌و كاندیدانه (كاروان یاروه‌یس و سروه محه‌مه‌د) سه‌ركه‌وتوبون و بون به ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه ساڵی پار به‌ڕێوه‌چو، له‌كۆی 11 كاندیدی گه‌رمیانى، ته‌نها یه‌ك كه‌سیان ده‌رچو كه ئه‌ویش (دێكان محه‌مه‌د)ـه و ئه‌ویش خه‌ڵك و دانیشتوى ناوچه‌كه نییه و كاندیدی تێكه‌ڵی گه‌رمیان و سلێمانى و چه‌مچه‌ماڵ بو. بۆیه ستراتیژی یه‌كێتى نیشتمانى ئه‌وه‌یه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بتوانن له سنورى گه‌رمیان كاندیدیان ده‌ربچێت.
نه‌وه‌ى نوێ؛ پارێزگارییكردن له سه‌ركه‌وتنى پێش‌و
نه‌وه‌ى نوێ له هه‌ڵبژاردنى پێشوى عێراقدا له‌گه‌رمیان، موفاجه‌ئه‌ى گه‌وره‌ى دروستكرد، كاتێك كاندیده‌كه‌یان (موه‌فه‌ق حسێن) به‌ته‌نیا (21 هه‌زار و 587) ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا و بو به یه‌كه‌مى سه‌ر ئاستى بازنه‌ى گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان.
ئه‌وه‌ى زیاتر مایه‌ى شۆكی لایه‌نه ركه‌به‌ره‌كانیان بو، ئه‌وه‌بو كه كاندیده‌كه‌ى نه‌وه‌ى نوێ خه‌ڵك و دانیشتوى ناوچه‌كه (گه‌رمیان، چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان) نییه و پێشتر نه‌ناسراو بو، كه‌چى به پشتیوانى لیسته‌كه‌ى توانى ده‌نگی زۆرینه به‌ده‌ستبێنێت، به‌شێوه‌یه‌ك خۆی ته‌نیا به‌قه‌ده‌ر نزیكه‌ى سێ كاندیده ده‌رچوه‌كه‌ى تر ده‌نگى هێنا.
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، نه‌وه‌ى نوێ (موه‌فه‌ق حسێن)ـى كاندید كردوه‌ته‌وه، چاوی له‌وه‌یه هاوشێوه‌ى جاری پێش‌و، ئه‌مجاره‌ش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێته‌وه.
له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه ساڵی پار به‌ڕێوه‌چو، كاندیدێكى گه‌رمیانى نه‌وه‌ى نوێ (عه‌دنان سه‌ید حسێن) سه‌ركه‌وتو بو له به‌ده‌ستهێنانى كورسییه‌كى په‌رله‌مان.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان زۆرترین كاندیدى هه‌یه
پارتى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا زۆرترین كاندیدی له‌سه‌ر ئاستى گه‌رمیان هه‌یه كه (4) كاندیده.
كاندیده‌كانى پارتى بریتین له: ئه‌میر مسته‌فا جاف، به‌ختیار هیجران، شوان محه‌مه‌د و شیلان محه‌مه‌د.
پارتى له هه‌ڵبژاردنى پێشوى عێراقدا، سه‌ركه‌وتو بو له‌وه‌ى تاكه كاندیده‌كه‌ى له بازنه‌ى گه‌رمیان كه (شوان محه‌مه‌د) بو، ده‌ربچێت. هه‌ربۆیه چاوى له‌وه‌یه هه‌مان ده‌ستكه‌وت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا دوباره بكاته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ى قورسكردوه، ئه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، هیچ كاندیدێكى پارتى له گه‌رمیان ده‌رنه‌چو.
ره‌وتى هه‌ڵوێست؛ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه
ره‌وتى هه‌ڵوێست، یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یانه له‌سه‌ر ئاستى عێراق، به‌وپێیه‌ى ره‌وته‌كه پێش دواین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م دامه‌زرا و له یه‌كه‌م ئه‌زمونى خۆیدا توانى 4 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبێنێت.
لیستی هه‌ڵوێست یه‌ك كاندیدی گه‌رمیانى هه‌یه، به‌ڵام هاوكات ئه‌و كاندیده‌ش سه‌رۆكى لیسته‌كه‌یانه له پارێزگاى سلێمانى، كه ئه‌مه له لیسته‌كانى دیكه‌دا نییه.
د. غالب محه‌مه‌د، كه سه‌رۆكایه‌تى لیسته‌كه ده‌كات، ره‌وتى هه‌ڵوێست چاوی له سه‌ركه‌وتنی و بگره چنینه‌وه‌ى زۆرترین ده‌نگه له‌سه‌ر ئاستى ناوچه و پارێزگاكه.
كاوه له‌تیف؛ كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ
جیاواز له لیست و پارت و قه‌واره‌كان، هاوكات له‌گه‌رمیان پارێزه‌ر: كاوه له‌تیف، به ته‌نیا و وه‌كو كاندیدی سه‌ربه‌خۆ، خۆی پاڵاوتوه.
ئه‌و كه پارێزه‌رى خۆبه‌خشی دۆسییه‌ى شه‌هیدی قه‌ڵه‌م: كاوه گه‌رمیانى بو، ده‌یه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ى حزب و لیست و به‌شبه‌شێنه‌ى حزبی، بگات به ئه‌نجومه‌نى داهاتوى عێراق.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ساڵێک هێشتا چاکسازیی رێگای گوندێکی گەرمیان تەواو نەکراوە
-
-
راپۆرتهۆڵهکانی که‌لار پڕ بون له ژنانی وه‌رزشكار
-
-
هەواڵجارێکی تر بۆ داننان بە زانکۆی گەرمیان شاندێک دەچێتە بەغدا
-
-
هەواڵرەوتی هەڵوێست بارەگا لەکەلار دەکاتەوە
-
-
راپۆرت"بونه‌ته قوربانیی ململانێیەکی کارگێڕیی"؛ 60 خوێندكارى كه‌لار به زۆره‌ملێ ده‌نێردرێنه ئاماده‌ییه‌ك
-
زۆرترین بینراوەکان