
رادیۆی دەنگ
دواى 15 ساڵ له كردنه‌وه‌ى، تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندى باڵاى عێراقه‌وه دان به زانكۆى گه‌رمیاندا نه‌نراوه، سه‌رۆكى زانكۆكه‌ش ده‌ڵێت: بۆ بەدواداچونی پێشنیارەکانمان بڕیارە شاندێکمان سەردانی بەغدا بکات.
د.ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ، سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا هیچ به‌ره‌وپێشچونێك نیه بۆ داننان به زانكۆى گه‌رمیاندا، هیچ وه‌ڵامێكى فه‌رمیشمان بۆ نه‌هاتوه‌ته له‌و پێشنیارانه‌ى كه كردومانه بۆ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراق كه داوامان كردوه ئه‌و كۆلێژانه‌ى خانه‌قین بكرێن به زانكۆیه‌كى سه‌ربه‌خۆ.
وتیشى: بڕیارە له 2 هه‌فته‌ى داهاتودا سه‌ردانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراق بكه‌ین به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و زانینی ئەوەی پێشنیار و وه‌ڵامى ئه‌وان چیه سه‌باره‌ت به‌و پێشنیارانه‌ى کە ئێمه كردومانه.
پێشنیارەکەی کە پێشکەشکراوە، ئەوەیە کۆلێژەکانی خانەقین لەسەر زانکۆی گەرمیان لاببرێن و بکرێن بە زانکۆیەکی سەربەخۆ، بەوپێیەی دیارترین هۆکاری داننەنان بە زانکۆی گەرمیان ئەوەیە کە خۆی لە پارێزگایەکە (سلێمانی) و کۆلێژی لە پارێزگای تر (دیالە) هەیە، کە ئەمەش بەوتەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی، نایاساییە.
د. ئاراس فەریق زەینەڵ، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، ئاماژەی بەوەکرد، پێشنیازەکەیان بۆ جیاکردنەوەی کۆلێژەکانی خانەقین، رەزامەندی دانیشتوانی شارەکەی هەیە، لەوبارەوە وتی: دانیشتوانى خانه‌قین داوایان كردوه هاوشێوه‌ى شاره‌كانى تر‌ى كوردستان زانكۆى تایبه‌ت به خۆى هه‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 10 هه‌زار واژۆ كۆكراوه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ساڵێک هێشتا چاکسازیی رێگای گوندێکی گەرمیان تەواو نەکراوە
-
-
یەکەی هەڵبژاردنههڵبژاردن له‌گه‌رمیان؛ پارتى زۆرترین كاندیدی هه‌یه و یه‌كێتیش چاوی له ده‌رچونى كاندیدهكانێتى
-
-
راپۆرتهۆڵهکانی که‌لار پڕ بون له ژنانی وه‌رزشكار
-
-
هەواڵرەوتی هەڵوێست بارەگا لەکەلار دەکاتەوە
-
-
راپۆرت"بونه‌ته قوربانیی ململانێیەکی کارگێڕیی"؛ 60 خوێندكارى كه‌لار به زۆره‌ملێ ده‌نێردرێنه ئاماده‌ییه‌ك
-
زۆرترین بینراوەکان