رادیۆی دەنگ
دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوى كه‌مده‌رمه‌تان بۆ وه‌رگرتنى 144 شوقه، ناڕه‌زایه‌تى به‌دواى خۆیدا هێنا له‌لایه‌ن ئه‌و كەسانەی كه پێشتر فۆرمیان پڕکردبویەوە، بەڕێوبەرایەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ئه‌و ناوانه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه نزیكه‌ى 50 كه‌سیان له كۆنه‌كانن.
پشتیوان عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پێش 10 ساڵ فۆرمى ئه‌و كه‌سانه ئاماده‌كرا بۆ سودمەندبون لەو 144 شوقەیەی کەمدرامەتان به‌پێى خاڵبه‌ندیی، بۆ ئه‌وه‌ى سودمەندبن له وه‌رگرتنى ئەو شوقانە.
وتیشی: به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى 10 ساڵ به‌سه‌ر پرۆسەی ناوتۆمارکردنەکەدا تێپه‌ڕی، به بڕیارى وه‌زیر جارێكى تر له رێگه‌ى لینكى ئه‌لكترۆنیه‌وه ناوه‌كان بۆ وەرگرتنی ئەو شوقانە تۆماركرانەوە.
ده‌شڵێت: دواتر ئه‌و فۆرمانه‌مان برده وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌وه‌ى كارى له‌سه‌ر بكه‌ن، پێیان راگه‌یاندین با ئەوانیش لینكه‌كه پڕبكەنەوە و ده‌كرێت به‌پێى خاڵبه‌ندى ناویان دەربچێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به‌پێى ئه‌و به‌راوردكارییه‌ى كه كراوه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئامار، ئه‌و ناوانه‌ى كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، نزیكه‌ى 50 خێزانیان له‌و خێزانانەن کە پێشتر ناویان تۆمارکردبو و جارێکی تریش لە تۆمارکردنە تازەکەدا لە رێگەی ئۆنلاینەوە خۆیان تۆمارکردبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ رێگری لە تای خوێنبەربون لەگەرمیان دەرزی لە ئاژەڵەکان دەدرێت
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ رێکخستنەوەی ناو بازاڕی کەلار پێکدێت
-
-
وتارئایا ڤایرۆسی هەنتا دەبێتە پەتای جیهانی؟
-
-
هەواڵدادگاییکردنی عەجاج دەستیپێکرد
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک گومان دەخاتە سەر دابەشکردنی ئۆتۆمبێل لە تەندروستی گەرمیان و بەڕێوبەرایەتییەکەش وەڵام دەداتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان