رادیۆی دەنگ
بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران 47 جوتیار لە قەزای رزگاریی قەرەبو دەکرێنەوە، بەهۆی ئەوەی پێشتر زەوییەکانیان بەر ماستەرپلان و پرۆژە کەوتوە.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی رزگاریی، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، لیژنەی 222 دروستکراوە بەمەبەستی قەرەبوکردنەوەی جوتیارانی سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی گەرمیان.
وتیشی: ژمارەی ئەو جوتیارانەی لە رزگاریی قەرەبو دەکرێنەوە، 47 جوتیارن کەچەند ساڵی رابردو زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بەر ماستەرپلانی شارەکە کەوتبون.
دەشڵێت: رێژەی قەرەبوەکەی بۆ هەر دۆنمێک 50 مەتر چوارگۆشەیە، واتا جوتیارێک ئەگەر 4 دۆنم زەوی هەبێت، ئەوا بە زەوییەکی 200 مەتری وەکو قەرەبو پێدەدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان