رادیۆی ده‌نگ
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌خشه‌دانانى گه‌رمیان ئاشكراى ده‌كات، كاركردن له دروستكردنى نه‌خشه‌ى زه‌وى فه‌رمانبه‌رانى قه‌زاى كفرى به‌رده‌وامى هه‌یه و تاوه‌كو ئێستاش زیاتر 2 هه‌زار پارچه زه‌وى نه‌خشه‌ى بۆ كراوه له كۆى 3808 پارچه زه‌وى.
سامان مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌خشه‌دانانى ئاوه‌دانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له قه‌زاى كفرى پێویستمان به 3808 پارچه زه‌وى هه‌یه بۆ فه‌رمانبه‌ران جگه له زه‌وى سوچ "روكن" و زه‌وى بۆ قه‌ره‌بو.
وتیشى: تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 2 هه‌زار پارچه زه‌وى ئاماده‌كراوه و نه‌خشه‌یان بۆ كراوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له كارداین بۆ دروستكردنى نه‌خشه بۆ ئه‌و ژماره زه‌وییه‌ى تر كه ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ى دراوه، جگه له زه‌وی فه‌رمانبه‌ران، ژماره‌یه‌ك پارچه زه‌وی دیكه‌ش دیاریی ده‌كرێن، به‌شێك له‌وانه وه‌كو قه‌ره‌بو ده‌درێت به خاوه‌نى ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵییانهى كه دهكوژێنرێنهوه و ده‌درێن به فه‌رمانبه‌ران، به‌شێكى تریشیان زه‌وی روكنن كه شاره‌وانى بۆ خۆی گلیده‌داته‌وه و دواتر ده‌یانفرۆشێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 هه‌زار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان پتهوبكرێت؟
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لە بارەی چارەنوسی فرۆشگای قوتابخانەكانەوە قسە دەكات
-
زۆرترین بینراوەکان