رادیۆی ده‌نگ
كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ده‌ستى به دابه‌شكردنى بنه‌تۆى پاڵپشتیكراوى خۆى كردوه به‌سه‌ر جوتیاراندا به نرخى 450 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ته‌نێك، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ش ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا 225 جوتیار سودمه‌ندبون و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامى هه‌یه.
ستار عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان ده‌ستى به دابه‌شكردنى بنه‌تۆى گه‌نمى باوه‌ڕپێكراوى خۆمان كردوه به‌سه‌ر جوتیاراندا، كه جۆرى كه‌لار1 و شێروانه و خانه‌قین و جیهانه.
وتیشى: ئه‌و جوتیارانه‌ى كه پشتگیرى به‌شه كشتوكاڵیه‌كانیان هه‌یه، ده‌توانن سودمه‌ند بن، تاوه‌كو ئێستاش 225 جوتیار سودمه‌ندبوه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامیى هه‌یه.
ده‌شڵێت: بڕى زیاتر له 750 ته‌ن گه‌نم ئاماده‌كراوه و تاوه‌كو ئێستاش 300 ته‌ن دابه‌شكراوه، هاوكات به نرخى 450 هه‌زار دینارى پاڵپشتیكراوى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ به رێژه‌ى %60.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان