رادیۆی دەنگ
لە كەلار بەهۆی كەمی پسپۆڕی دەرونی لە سەنتەری راهێنان و چارەسەری دەرونی، پزیشك هەفتەی یەكجار نەخۆش دەبینێت ئەمەش بوەتە هۆی نیگەرانی هاوڵاتیان، بەڕێوبەری سەنتەرەكەش دەڵێت: داوامانكردوە پسپۆڕی دەرونیمان بۆ دابین بكرێت.
عەباس عەبدولعەزیز، بەڕێوبەری سەنتەری راهێنان و چارەسەری دەرونی كەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: لە گەرمیاندا تەنها یەك پزیشکی پسپۆڕی دەرونیمان هەیە، ئەویش هەفتەی یەك رۆژ نەخۆش دەبینێت.
دەشڵێت: كەمی پزیشکی پسپۆڕ گرفتی سەرەكیمانە.
دەربارەی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، ناوبراو وتی: داوامان كردوە لە دەرەوەی گەرمیانیش بێت پسپۆڕی دەرونییمان بۆ دابین بكەن ئەگەر هەفتەی رۆژێكیش بێت، تا ئەوكاتەی بەشەكە لە سنورەكەدا دەكرێتەوە و پسپۆڕییەكە زیاد دەكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان