رادیۆی دەنگ
گرفتی بۆڕی ئاوی سەرەتای شەقامی پشتێنەیی کەلار کە شەقامەكەی كردوەتە یەك ساید، تائێستا چارەسەر نەکراوە؛ بەڕێوبەری ئاوی كەلاریش باس لەوەدەكات "لە هەوڵی چارەسەركردنیداین".
دوای بە دوسایدکردنی شەقامی پشتێنەیی کەلار، لە سەرەتای جادەکەوە لە فولکەی زانکۆ، بەهۆی بونی بۆڕیی سەرەکی گواستنەوەی ئاوی کەلار، سایدی دوەم دروستنەکراوە و شەقامەکە لەو بەشەیاندا بە یەک سایدی ماوەتەوە.
لەبارەی چارەسەری ئەو کێشەیە، سامان رەحیم، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی كەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: سایدی یەكەمی شەقامی پشتێنەیی كەلار بۆڕی ئاوەكە هەڵواسراوە، بەڵام سایدی دوەمی قیرتاوەكە كراوە و بەر بۆڕی ئاو دەكەوێت و پێویستە ئەویش هەڵبواسرێت.
دەشڵێت: لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان و سەرۆكایەتی شارەوانی كەلاردا قسەمان كردوە بۆ ئەوەی لە رێگەی تیمی ئەندازیاریی بەڕێوبەرایەتیمانەوە پلان دابنرێت و هاوشێوەی سایدی یەكەمی شەقامەكە گرفتەكە كۆتایی بێت.
ئاماژەی بەوەشدا چاوەڕێن لەگەڵ شارەوانی كەلار و كۆمپانیای جێبەجێكار، دەست بكەن بە كاركردن لە پرۆژەکەدا، بەڵام هیچ وادەیەکی بۆ ئەو مەبەستە دەستنیشان نەکرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لە بارەی چارەنوسی فرۆشگای قوتابخانەكانەوە قسە دەكات
-
زۆرترین بینراوەکان