رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی رادیۆی دەنگ بڵاویکردەوە کە لە بازگەی شێخ لەنگەر لە گەرمیان، ئاسایش رێگری دەکات جوتیارە کوردەکان پەینی کیمیایی ببەن بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی جوتیارانی کوردستان دەڵێت: ئەگەر بۆ بازرگانی بێت و پشتگیری کشتوکاڵت پێبێت، دەتوانیت کیمیایی ببەیت.
جەلال ئەحمەد، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی جوتیارانی کوردستان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: چەند جارێک قسەم کردوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەرپرسی بازگەکانی ئاسایش، پێیان وتم بەشێک لەو کەسانە بەناوی بردنی پەین، ئاڵف ئارد و برنج دەبەن بۆ ناوچەکانی خوارەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبونی قەیرانی دارایی لەبازاڕدا.
وتیشی: "رێگە نادرێت کیمیایی یان کوتی کمیایی ببرێت، نازانم بۆ بابەتی ئەمنییە، پێمان دەڵێن ئێمە دەزانین چییەو ئێوە نازانن".
دەشڵێت: یەک مەرج هەیە بۆ ئەوەی جوتیار کیمیایی ببات بۆ سەر زەوییەکەی ئەویش پشتگیرییەکی کشتوکاڵی بێنێت کە جوتیارە، هەرکەسێکیش کە زەوی خەڵکی بەکرێگرتوە، پشتگیری خاوەن زەوییەکان لە کشتوکاڵەوە بێنێت.
پێشتر رادیۆی دەنگ لە زاری دو جوتیاری کورد لە ناوچەی کۆکس و زەنگاباد بڵاویکردوەتەوە کە لە ئێستاوە وەرزی پەینکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانمان دەستپێدەکات، بەڵام گەر بمانەوێت پەین ببەین، ئەوا لە بازگەی ئاسایشی شێخ لەنگەر رێگریمان لێدەکرێت.
بەپێی وتەی جەلال ئەحمەد، هەربازگەی شێخ لەنگەر نییە، بەڵکو بازگەکانی دیکە و هەروەها لەسنوری قەزای کفریش هەیە، ئەگەر بۆ بازرگانییکردن بێت نابێت.
بەڵام بەوتەی بازرگانێک، ڕێگە بە کەس نادرێت باری پەین ببرێت جگە لە یەک کەس، کە ئەمەش دەستی لە پشتەوەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
-
هەواڵدروستکردنی ٥ بینای نوێ بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دوادەکەوێت
-
-
پرۆژەرۆژنامهنوسان تاوتوێی دۆخی ئازادیی رۆژنامهوانى له گهرمیان دهكهن
-
-
هەواڵداواکاریی کردنەوەی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی رزگاریی پێشکەش بە حکومەت دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان