رادیۆی ده‌نگ
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت: دواى ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى لینكێكى ئه‌لكترۆنیه‌وه ناوى كه‌مده‌رامه‌تان وه‌رگیرا، له ئێستا ناوى 144 خێزان گه‌ڕاوه‌ته‌وه له كه‌لار بۆ وه‌رگرتنى شوقه و له رێگه‌ى قایمقامیه‌ته‌وه لیژنه‌یه‌كى بۆ پێكهێنراوه.
پشتیوان عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ناوى ئه‌و خێزانانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه كهمهدرامهتن و له رێگه‌ى لینكێكى ئۆنلاینى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه فۆرمیان پڕكردوه‌ته‌وه.
وتیشى: به‌پێى ریزبه‌ندى فۆرمه‌كه، ناوى 144 خێزان گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه سودمه‌ندده‌بن له شوقه‌كانى كه‌مده‌رامه‌تان.
ده‌رباره‌ى پێداچونه‌وه به ناوه‌كان و وردبینیكردنیان، پشتیوان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ى بووهكرد: "بۆ وردبینیىكردنى ناوه‌كان، له‌لایه‌ن قایمقامیه‌ته‌وه لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه و كارى خۆیان ده‌كه‌ن".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان