رادیۆی ده‌نگ
تاوه‌كو ئێستا له كه‌لار رێگه به خاوه‌نانى زه‌وی زیندانیانى سیاسى نادرێت كه زه‌وییه‌كانیان بكه‌ن به خان‌و، به‌و پاساوه‌ى ده‌بێت تاپۆ بكرێت، به‌ڕێوبه‌رى تاپۆى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كى ئه‌و زه‌ویانه بۆ ئێمه نه‌هاتوه.
سه‌رخێڵ كه‌ریم، كه خاوه‌نى زه‌ویی ناوچه‌ى زیندانیانی سیاسییه له‌و دیو شه‌قامی پشتێنه‌یی كه‌لار، به رادیۆی ده‌نگى وت: ئێمه رۆشتوین بۆ شاره‌وانى بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى دروستكردنى خان‌و له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانمان بكه‌ین، به‌ڵام ده‌ڵێن ده‌بێت بچنه تاپۆ و دواى تاپۆكردنى ده‌ست به دروستكردنى بكه‌ن.
وتیشی: چوینه‌ته به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تاپۆی گه‌رمیان، پێیان وتوین شاره‌وانى ده‌توانێت رێگهپێدانتان بۆ بكات و بیكه‌ن به خان‌و، به‌ڵام كێشه ئه‌وه‌یه شاره‌وانى ئه‌و رێگهپێدانهمان پێنادات.
لایخۆشییه‌وه، ئه‌كره‌م ره‌زا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تۆمارى خانوبه‌ره‌ى "تاپۆى" گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: هه‌مو رێكاره‌كانى مامه‌ڵه‌ى تاپۆى زه‌وى زیندانیانى سیاسى له‌لاى شاره‌وانى كه‌لاره، ئه‌وان بۆ ئێمه‌ى ده‌نێرن، ئێمه‌ش تۆمارى ده‌كه‌ین.
وتیشى: تاوه‌كو ئێستا هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كى تۆماركردنى زه‌وى زیندانیانى سیاسى نه‌هاتوه‌ته لاى ئێمه بۆ ئه‌وه‌ى كارى له‌سه‌ر بكه‌ین، ته‌نانه ئیفرازكردنى زه‌ویه‌كه‌شى نه‌هاتوه‌ته لامان و له شاره‌وانى كه‌لاره و كارى له‌سه‌رده‌كه‌ن، هه‌ركات هاته لاى ئێمه ئه‌وكات ئێمه‌ش كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: پێدانى مۆڵه‌تى بیناش له‌لاى ئێمه نیه و لاى شاره‌وانیه، ئه‌وه‌ى ئه‌ركه له‌سه‌ر ئێمه تاپۆكه‌ى ده‌ده‌ینێ و له شاره‌وانى مۆڵه‌تى بیناكه ده‌ده‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاریی له كه‌لار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
-
هەواڵ5 بینا بۆ زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان دروستدەکرێت
-
-
هەواڵگەرمیان؛ ١٣٧ قوربانیی ماتۆڕسکیل لە ساڵێکدا
-
زۆرترین بینراوەکان